به‌ڵگه په‌یوه‌ستداره‌كان به ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه دیار نه‌ماوه
ڕۆژنامه‌ى (خه‌لیج)ى ئیماراتى، له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ى په‌یوه‌ستدارن به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت، له ئه‌رشیفی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، دیار نه‌ماون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه دانپێنان و وێنه و زانیارى به‌دیكۆمێنتكردنى كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى به‌غدا له به‌یرووت، كه له 15ى كانوونى یه‌كه‌مى 1981 ئه‌نجام درا، به‌ته‌واوه‌تى له ئهرشیفهكانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و لوبنان له یه‌ك كاتدا دیار نه‌ماون.
پێشتر، ڕ‌ژێمى به‌عس حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی به ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانهكهى عێراق له به‌یرووت، تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "دۆسیه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت له ده‌زگاى هه‌واڵگریی عێراق له دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس دزرا و برایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و لوبنان له ساڵى 2014 دیار نه‌مان".
ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له به‌یرووت بوو به‌هۆى كوژرانى (عه‌بدولڕه‌زاق لفته) باڵیۆزى عێراق و (به‌ڵقیس ڕاوی) هاوسه‌رى شاعیرى عه‌ره‌ب (نزار قوبانى) كه وه‌كو سكرتێری ڕۆژنامه‌وانى ڕاوێژكارى میدیایی باڵیۆزخانه‌كه كارى ده‌كرد، ئه‌مه جگه له كوژرانى 59 و برینداربوونى 110 كه‌سى تر.
باسنيوز