سەدر داوای چەکدانان لە میلیشیاکەی دەکات
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، رۆژی دووشەممە 11/12/2017، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، پێویستە بارەگاکانی سەرایا سەلام جگە لە بارەگای سەرەکی، دابخرێن و بۆ کاروباری مرۆیی و مەدەنی، سوودیان لێ وەربگیرێت.
موقتەدا سەدر هەروەها مۆڵەتی 45 رۆژی بۆ دانانی چەک داوە بە میلیشیاکەی و رایگەندووە، جگە لە مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە شاری سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەموو ناوچەکانی دیکە رادەستی حکوومەت بکەنەوە.
رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە رەوشی عێراق و شاری ئۆرشەلیم (قودس) جیاوازە و ”پێویستە“ لایەنگرانی بە نهێنییەکی زۆر کار بۆ قودس بکەن و زیان بە عێراق نەگەیەنن.
سەرایا سەلام میلیشیایەکی حەشدی شەعبییە و سەر بە رەوتی سەدرە.
باسنيوز