مووسڵ.. ته‌رمى 14 قوربانى شه‌ڕى میلیشیكانى حه‌شدى شه‌عبى و داعش دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانیی، ڕای گه‌یاند: "تیمه‌كانى ڕزگاركردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگرى شارستانی له نه‌ینه‌وا، 12 ته‌رمیان له گه‌ڕه‌كی مه‌یدان، دۆزییه‌وه، هه‌روه‌ها دوو ته‌رمیش له گه‌ڕه‌كی قلێعات له ناوچه‌ى مووسڵی كۆن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و ته‌رمانه له ژێر داروبه‌ردى خانووه ڕووخاوه‌كان دۆزرانه‌وه، كه به‌هۆى شه‌ڕى نێوان داعش و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، ڕووخاون.
له ڕێگه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، ته‌رمه‌كان ده‌رهێنراون و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى مووسڵ، كراون.
باسنيوز