دۆسته دێرینه‌كه‌ى عه‌بادى سكاڵا له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ى تۆمار ده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق، سه‌ركرده‌ى پێشوو له حزبى ده‌عوه، كه یه‌كێكه له دۆسته دێرینه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/ 11/ 2017 ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ناوزڕاندنهى كه لیژنه‌كه‌ى حزبى ده‌عوه كردوویانه، بابه‌تێكى دوور له كاره‌كه‌یان بووه و به‌ده‌ست تێوه‌ردان له كارى دادگاى عێراقی ده‌زانم".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به‌یاننامه‌ى لیژنه‌كه له‌كاتێكدایه، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بته‌ویان نییه و مافى تۆمه‌تباریشیان نه‌پاراستووه، وه‌ك له یاسای شه‌رعى و یاسایی عێراقیدا هاتووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه، په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "نابێت پرسه‌كان بۆ حزبه‌كان به‌جێبهێڵدرێت و به‌ئاره‌زووی خۆیان بۆ یهكترپاكتاوكردن، هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه لیژنه‌كه به‌و كاره‌یان، ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه‌شیان پێشێلكردووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویسته حزبه سیاسییه‌كان پابه‌ندى یاساى به‌كارهێنراو ببن و سته‌م و خراپه‌كارى به‌رامبه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان به‌كار نه‌هێنن".
هه‌فته‌ى ڕابردوو حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی و پاراستنى گه‌نده‌ڵكاران، بڕیاری دا، سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق، پارێزگارى پێشووترى به‌غدا، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانى حزبى ده‌سه‌ڵاتدار، له حزبه‌كه ده‌ر بكات.
باسنيوز