قاسم سلێمانی ماڵێك لەسەر سنووری عێراق داگیر دەكات
لەم نامەیەی سلێمانییدا، كە ئەمڕۆ هەینی لە میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوەتەوە، سلێمانی تێكستێكی كورتی بۆ خاوەنی ئەم ماڵە نووسیوە كە لە كاتی شەڕی داعشدا لە بوكەمال، داگیری كردبوو.
لە نامەكەدا، كە سەرچاوەكەی بارەگای میدیای ژووری پرۆسەكانی هاوپەیمانانی سووریایە، سلێمانی داوای لێبووردنی لە خاوەن ماڵەكە كردووە، لە بەرانبەر ئەوەی لەناكاو هەڵیكوتاوەتە سەریان و داگیری كردووە، ئامادەیی خۆیشی نیشان داوە بۆ قەرەبووكردنەوەی خاوەن ماڵەكە بەرانبەر ئەو زیانانەی لە خانوەكە كەوتووە، بۆ ئەمەش ژمارەیەكی مۆبایلی لە ژێرەوەی نامەكەدا نووسیوە.
بە پێی ئەو نامەیەی بڵاوبووەتەوە، سلێمانی بە ژمارەیەكی زۆر هەڵەی ڕێنووسیەوە نامەكەی نووسیوە.
باسنيوز