والى مووسڵى سه‌ر به‌ داعش و دوو براى له‌ ناو شاره‌كه‌ ده‌ستگیر كران

 والى مووسڵى سه‌ر به‌ داعش و دوو براى له‌ ناو شاره‌كه‌ ده‌ستگیر كران
هێزه‌كانى هه‌واڵگرى عێراقی، به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارى هه‌واڵگریی، توانییان والى مووسڵ و براكانى ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا بگرن.

خانه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگرى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/ 11/ 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: "له‌ باشوورى خۆرئاواى مووسڵ، توانرا (ساڵب ئیسڵاح) والى مووسڵى سه‌ر به‌ داعش و هه‌ردوو براكه‌ى به‌ناوه‌كانى (ئه‌حمه‌د و سلێمان) ده‌ستگیر بكرێن".

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ هه‌رسێ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌، به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌یان پێبووه‌ و توانیویانه‌ به‌و به‌ڵگانه‌وه‌ هاتوچۆ بكه‌ن و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش، دركیان پێنه‌كه‌ن.

دواى سێ ساڵ له‌داگیركردنى مووسڵ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوى داعشه‌وه‌، له‌ 10ى ته‌مووزى 2017، به‌هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، شاره‌كه‌ له‌ داعش ڕزگار كرا.








باسنيوز
Top