فینله‌ندا ده‌یان په‌نابه‌رى عێراقی به‌زۆر دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌

 فینله‌ندا ده‌یان په‌نابه‌رى عێراقی به‌زۆر دیپۆرت ده‌كاته‌وه‌
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئاشكراى كرد، پۆلیسی فینله‌ندا ده‌یان په‌نابه‌رى عێراقی به‌زۆر ناردووه‌ته‌وه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌و وڵاته‌ ئاگادار بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند: "له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، پۆلیسی فینله‌ندی 63 په‌نابه‌رى عێراقی به‌زۆر دیپۆرت كردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌و دیپۆرتكردنه‌وانه‌ له‌كاتێكدان كه‌ عێراق هیچ جۆره‌ ڕێككه‌وتنێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی فینله‌ندیدا نه‌كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ی، گوتیشی: "باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ هیلسنكی، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پۆلیسی فینله‌ندى له‌ پرۆسه‌ى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان ئاگاداریان ناكاته‌وه‌ و هه‌ر په‌نابه‌رێك دوو بڕیارى نێگه‌تیڤ وه‌ربگرێت، له‌ یه‌كه‌ى (Metsala) به‌ بیانووى پاراستنیان له‌هه‌ر قۆستنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن قاچاخچییانه‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ى هێڵى ئاسمانى توركیا یان قه‌ته‌ر، دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌".










باسنيوز
Top