ماڵى وه‌زیرێكى عێراق گڕى گرت و دوو كارمه‌ند بریندار بوون
عه‌مار مونعم، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ڕای گه‌یاند: "ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵى محه‌مه‌د شیاع سوودانى، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕووداوێكى ئاسایی بووه و ده‌كرێت له هه‌ر ماڵێكدا ئاگرى له‌و شێوه‌یه بكه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه به هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه، دوو كارمه‌ند بریندار بوون و گه‌ینراونه‌ته نه‌خۆشخانه، گوتیشی: "له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌وه، توانراوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ركێكى نیشتمانیدا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زیرانى عه‌ره‌ب كه له وڵاتى كوه‌یت به‌ڕێوه ده‌چێت، له ده‌ره‌وه‌ى عێراقه و پێده‌چێت ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێته‌وه.
باسنيوز