ئه‌و شاره‌ى عه‌بادى پێش مانگێك ڕزگاركردنى ڕاگه‌یاند تائێستاش 200 چه‌كدارى داعشى تێدایه‌

 ئه‌و شاره‌ى عه‌بادى پێش مانگێك ڕزگاركردنى ڕاگه‌یاند تائێستاش 200 چه‌كدارى داعشى تێدایه‌
بةهؤى پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر چه‌كارانى داعش، شارى (حه‌ویجه‌) بووة بةشارى تارماییه‌كان و سةربارى ئةوةى ثيَش زياتر لة مانطيَك عةبادى رِزطاركردنى ئةو شارةى رِاطةياند، بةلآم تائيَستاش 200 ضةكدارى داعشي تيَداية.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شارى حه‌ویجه‌، ڕای گه‌یاند: "شاره‌كه‌ بووه‌ به‌ شارى تارماییه‌كان و كه‌سى تێدا ناژى".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان و سه‌دان ئاواره‌ بۆ شاره‌كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و بوونى ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆر، وایكردووه‌ ئاواره‌كان نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌یان"

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باره‌گاى خۆى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ كراوه‌ته‌وه‌ و مامۆستاكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستاش چه‌كدارانى داعش له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكدا خۆیان حه‌شار داوه‌ و ژماره‌یان نزیكه‌ى 200 چه‌كدار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى دروست كردووه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕال، ڕزگاركردنى شارى حه‌ویجه‌ى له‌ داعش ڕاگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ سێ ساڵ ده‌بوو ئه‌و شاره‌ داگیر كرابوو









باسنيوز
Top