زیاره‌تكارانى ئێران له‌ شارى نه‌جف دروشمى دژ به‌ سعوودیه‌ ده‌نووسنه‌وه‌

زیاره‌تكارانى ئێران له‌ شارى نه‌جف دروشمى دژ به‌ سعوودیه‌ ده‌نووسنه‌وه‌
چالاكوانه‌ عێراقییه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى، زیاره‌تكاره‌ ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌نووسینه‌وه‌ى دروشمى دژ به‌ بنه‌ماڵى (ئال سعوود) په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و سعوودیه‌ بشێوێنن.

به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، زیاره‌تكارانى ئێرانى له‌ شارى نه‌جه‌ف كه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ یادى چله‌ى (ئیمام حسێن) سه‌ردانى عێراقیان كردووه‌، دروشمى (مه‌رگ بۆ بنه‌ماڵه‌ى سعوود) كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارى سعوودیه‌ن له‌سه‌ر زه‌وى شاره‌كه‌ ده‌نووسنه‌وه‌.

چالاكوانه‌ عێراقییه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌یه‌، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئێرانییه‌كان مه‌به‌ستیانه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و سعوودیه‌ بشێوێنن كه‌ به‌م دواییه‌ كرانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

له‌سه‌رده‌مى داگیركردنى وڵاتى كوه‌یت، له‌ ساڵى 1990 كه‌ له‌لایه‌ن سوپای سه‌ر به‌عسه‌وه‌ داگیر كرا، تا ساڵى 2017 په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و سعوودیه‌ له‌ دۆخێكى زۆر خراپدا بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتى مردنى شا (عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز) له‌ مانگى ئایارى 2015، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌ نه‌بوو به‌نامه‌یه‌كیش به‌شدارى له‌و پرسه‌یه‌دا بكات.








باسنيوز
Top