په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى وێستگه و هێڵى ئاسنینی بێجى ده‌دزن
قوته‌یبه جبوورى، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له ڕاگه‌یاندراوێكدا گوتى: "دواى دزینی پاڵاوگه‌ى نه‌وتى بێجی و وێستگه‌كانى وزه‌ى كاره‌با و كه‌ره‌سته‌كانى فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، ئێستا ده‌ستكراوه به دزینى كه‌ره‌سته‌كانى وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵی ئاسنینی بیجی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه دزینی ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌ره‌و به‌غدا ده‌گوازرێنه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، داواى له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، به‌په‌له بێته سه‌ر هێڵ و هه‌موو تواناكانى بۆ ڕاگرتنى ئه‌و دزیكردنه بخاته‌گه‌ڕ، گوتیشی: "وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى بێجی و هێڵی ئاسنین، دوا دامه‌زراوه‌ى حكوومییه كه دزی لێده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانى تر دزران".
باسنيوز