ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌نگیان له‌سه‌ر لادانى پارێزگار له پۆسته‌كه‌ى دا
دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ لێپرسینه‌وه له تۆمه‌تى دارایی و ئیداریی نۆفه‌ڵ عاگووب ، پارێزگارى نه‌ینه‌وا ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام پارێزگاره‌كه ئاماده‌ى دانشتنه‌كه نه‌بوو.
نۆفه‌ڵ عاگووب، له باره‌ى دانیشتنه‌كه‌وه كه له برى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نه‌كه له مووسڵ، له باره‌گاى شاره‌دێی (قۆش) به‌ڕێوه چوو، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و دانیشتنه نایاساییه و له گۆڕینی شوێنه‌كه‌ى ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه، بۆیه ئاماده‌ى نابم".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دانیشتنه‌كه بۆیه خراوه‌ته شاره‌دێی قۆش، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و 2 ئه‌ندامه‌ى فه‌رمانى گرتنیان بۆ ده‌ركراوه، له مووسڵ ده‌ستگیر نه‌كرێن، گوتیشی: "خودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره".
باسنيوز