به‌رپرسێكى دیاله: تائێستاش داعش له‌نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هاتوچۆ ده‌كه‌ن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/ 10/ 2017 ئاشكراى كرد، تائێستاش بۆشاییه‌كى زۆرى ئه‌منی له سنووره‌كانى پارێزگاكه له‌گه‌ڵ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دیندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ى عوزێم.
عه‌بدولخالق هه‌زاوى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، ڕای گه‌یاند: "بۆشاییه‌كى زۆرى ئه‌منی له كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دیندا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى عوزێم كه تائێستاش دانیشتووانى به‌شێك له گونده‌كان ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه داعش له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه و له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاكه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، گوتیشی: "باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان و ڕێگه له‌به‌رده‌م داعشه‌كاندا بگیرێت".
له مانگى حوزه‌یرانى 2014 ، ئه‌وكاته‌ى نورى مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو، داعش به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى عێراقی داگیر كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج ملیۆن هاوولاتیش، ئاواره بوون، تائێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ماونه‌ته‌وه.
bas news-