حەیدەر عەبادی بەرەو توركیا بەڕێكەوت

حەیدەر عەبادی بەرەو توركیا بەڕێكەوت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو توركیا بەڕێكەوت، ئەوەش لەچوارچێوەی گەشتێكدا بۆ توركیا و ئێران.

بەیانی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی لە فڕۆكەخانەی بەغداوە بەرەو توركیا بەڕێكەوت، شاندێكیش كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆو نەوت و كارەبا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی یاوەری دەكەن.

عەبادی‌ رۆژی‌ شەممەی‌ رابردوو بەسەرۆكایەتی‌ وەفدێكی‌ وەزاری‌ حكومی‌ باڵا گەیشتە ریازو چاوی‌ بەپاشای‌ سعودیەو جێنشینی‌ ئەو وڵاتە كەوت. هەر لەسەردانەكەیدا رێككەوتنی‌ پێكهێنانی‌ ئەنجومەنی‌ هەماهەنگی‌ لەگەڵ سعودیە واژۆكرد.

دواتر عەبادی‌ سەردانی‌ میسری‌ كردو چاوی‌ بەهاوتا میسرییەكە و عەبدولفەتاح سیسی‌ سەرۆكی‌ ئەو وڵاتە كەوت.

عەبادی‌ لەسەردانەكانیدا بۆ ئەو وڵاتانە، تاوتوێی پتەوكردنی‌ پەیوەندییەكانی‌ عێراقی‌ كرد لەگەڵ ئەو وڵاتانە.





خەندان-
Top