په‌رله‌مانتارێكى ئیئتیلافه‌كه‌ى مالیكی: دزی و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریدا هه‌یه‌

په‌رله‌مانتارێكى ئیئتیلافه‌كه‌ى مالیكی: دزی و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریدا هه‌یه‌




په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ دزی و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقدا هه‌یه‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ دزییه‌كان نوێن. داواش له‌ عه‌بادى و ده‌زگاى ده‌ستپاكى ده‌كات، ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.



عالیه‌ نسه‌یف، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا (به‌سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكی) ڕای گه‌یاند: "به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ ئاشكرا خۆیان له‌ یاسا ده‌ده‌زنه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستیش ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بڕى 34 ملیۆن دۆلار كه‌ زاى سه‌ر كۆمپانیاكنه‌ له‌ده‌ست حكوومه‌ت به‌فیڕۆ بده‌ن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار وه‌ربگرن".


ئاشكراشیكرد، كه‌ بڕگه‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌ سزاى دارایی دواخستنى به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا سه‌پاندووه‌، ئه‌و بڕگانه‌ ڕوونن و پێویست ناكات شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، بۆیه‌ ناكرێت داوا له‌ وه‌زاره‌تى تر بكرێت ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ لیژنه‌ى گرێبه‌سته‌كان بدۆزرێته‌وه‌ و دواتر بۆچوونى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌، بكرێنه‌ بیانوو.


عالیه‌ نسه‌یف، گوتیشی: "ئامانج له‌ پشت ئه‌و كاره‌، دزینى سامانى ده‌وڵه‌ته‌ له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى، چونكه‌ ئه‌و ژماره‌ به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه‌ به‌خاوه‌ن ماف نیشان بده‌ن، به‌وه‌ش بڕی 34 ملیۆن دۆلار له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت به‌ فیڕۆ ده‌ده‌ن".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ هه‌موو به‌ڵگه‌كانى بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و فه‌رمانگه‌ى پشكنه‌رى گشتیی، ناردووه‌.

bas news-
Top