دادگا سزاى ساڵێك زیندانیكردنى بۆ په‌رله‌مانتارێكى نزیك له‌ سه‌در ده‌ركرد

 دادگا سزاى ساڵێك زیندانیكردنى بۆ په‌رله‌مانتارێكى نزیك له‌ سه‌در ده‌ركرد
دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه‌/ به‌غدا، حوكمى سزادانى بۆ تۆمه‌تبار (جواد شهێلی) په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در به‌ تاوانى به‌شداریكردن له‌ ده‌ركردنى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتیی له‌ گرتووخانه‌، ده‌ركرد.

دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی، ڕای گه‌یاند: "دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه‌، دادبینی له‌ دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار (جواد شهێلی) كرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان سه‌لماندیان، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ستى له‌ ده‌ركردنى تاوانبارێك له‌ گرتووخانه‌دا هه‌یه‌، دادگا سزاى یه‌ك ساڵ زیندانیكردنى بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام جێبه‌جێكردنى سزاكه‌ ڕاده‌گیرێـت.

جواد شهێلێ، په‌رله‌مانتارى پێشووى ڕه‌وتى سه‌در، له‌ماوه‌ى پێشوودا هه‌وڵیدا به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتیی وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كه‌ تاوانى گه‌نده‌ڵى به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌، له‌ گرتووخانه‌ ده‌ربكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.









باسنيوز
Top