كچه‌ داعشییه‌كى بیانیی ده‌ستگیر كرا

كچه‌ داعشییه‌كى بیانیی ده‌ستگیر كرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/ 9/ 2017 ڕای گه‌یاند، هێزێكى سه‌ربازیی توانیویانه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار، كچه‌ داعشییه‌ك ده‌ستگیر بكه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ پارێزگاى ئه‌نبار، ڕای گه‌یاند: "هیزیكى سوپای عێراق له‌ ده‌وروبه‌رى شارى ڕومادى، سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نبار، توانییان كچێكى چه‌كدارى داعش، ده‌ستگیر بكه‌ن".


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ كچه‌ داعشییه‌كه‌ زمانى عه‌ره‌بى نازانێت، تا ئێستاش نازانرێت هاووڵاتى كام وڵاتى بیانییه‌.
bas news-
Top