داعش دوو ناوچەی شارێکی گەورەی عێراق داگیر دەکاتەوە
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی چوارشەممە 27/9/2017، ژمارەیەک چەکداری ئەو رێکخراوی تیرۆریستییە چوونەتە ناوچەکانی تاش و زانکۆ لە شاری روومادیی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و دەستیان بەسەر چەند گەڕەکێکی ئەو دوو ناوچەیەدا گرتووە.
داعش لە چەندین باڵەخانەی ئەو گەڕەکە داگیرکراوانە خۆی قایم کردووە و شەڕێکی سەخت لەنێوان داعش و هێزە عێراقییەکان دروست بووە.
کەمتر لە ساڵێکە شاری روومادی رزگار کراوەتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری پارێزگای ئەنبار تا ئێستاش لەژێر دەسەڵاتی داعش دایە و هێزە عێراقییەکان نەیانتوانیوە رزگاریان بکەنەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکیدا، داعش نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، نزیکەی نیوەی خاکی عێراقیان داگیر کرد.
باسنیوز