پەرلەمانتارێكی نزیك لە عەبادی: گەیشتینە ڕێكەوتنێك بۆ لادانی فوئاد مەعسوم

پەرلەمانتارێكی نزیك لە عەبادی: گەیشتینە ڕێكەوتنێك بۆ لادانی فوئاد مەعسوم
جاسم محەمەد پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی كە بە نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ناسراوە، رایگەیاند پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە داڕشتنێك لەسەر چۆنیەتی ناچاركردنی د. فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق بە دەست لەكار كێشانەوە لە پۆستەكەی.


جاسم محەمەد رایگەیاند ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە داڕشتنێكی وا كە پەرلەمان ناچار دەكات فوئاد مەعسوم لە پۆستی سەركۆماری عێراق لابدات.


هەروەها گوتی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ بڕیارێك دا كە 14 بەش لەخۆدەگرێ، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.


ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە گوتیشی داڕشتنە یاساییەكە تەواو كراوە و تیایدا پەرلەمان ناچار دەكات لەگەڵ دادگای فیدراڵی، د، فوئاد مەعسوم لە پۆستەكەی لابدەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە كوردستان بەڕێوەچوو
bas news-
Top