عێراق داوایەكی دیبلۆماسی لەلایەن سعوودیەوە پێدەگات
ئەمڕۆ دووشەممە حكوومەتی عێراق داوایەكی دیبلۆماسی لەلایەن حكوومەتی سعوودیەوە پێگەیشت، بۆ كردنەوەی كۆنسوڵگەی سعوودیە لە شاری نەجەفی شیعی.
رشدی عانی باڵوێزی عێراق لە سعوودیە رایگەیاند داوایەكی فەرمییمان لەلایەن حكوومەتی سعوودیەوە پێگەیشتووە بۆ كردنەوەی كۆنسوڵگەی گشتیی سعوودیە لە شاری نەجەف.
هەروەها گوتی حكوومەتی بەغدا پێشوازی لەم داوایە كردووە و بەهەنگاوێكی نوێی زانیوە بەرەو ڕێگەی راستی پەیوەندییەكان. بۆیە چاوەڕوان دەكرێ بەگوێرەی ڕێوشوێنی دیبلۆماسی پێویست، ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت.
باڵوێزی عێراق لە سعوودیە گوتی كە باڵوێزخانەی سعوودیە لە عێراق، باڵوێزخانەكی گەورەیە و لە ئاستێكی بەرز نوێنەرایەتی شانشینی سعوودیە دەكات.
bas news-