داعش هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و حه‌شدى شه‌عبى
رائید كامه‌ران ئه‌حمه‌د له لیوای ١١ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕای گه‌یاند: "ئه‌م شه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی میحوه‌ری خورماتوو، به‌دیاریكراوی له‌و دیوی پردی زه‌رگه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه رێگای سه‌ره‌كی نێوان (خورماتوو – تكریت)ـیان دوباره كۆنتڕۆڵ كرده‌وه و حه‌شدی شه‌عبیش پاشه‌كشێی كرد.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پێشمه‌رگه، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمى یه‌كێتى، گوتیشی: "له‌م كاته‌دا سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و به‌نیازن جارێكی تر هێرش بۆ ئه‌و ناوچانه بكه‌نه‌وه".
bas news-