توركیا چاوی لەسەر شاری مووسڵە
توركیا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌گه‌ری گۆڕانی نه‌خشه‌ی عێراقدا، هێز به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی شاری مووسڵ بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو 22ی مانگ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی توركیا له‌باره‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌پاندنی سزا نه‌بوو به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام له به‌شێكی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی بڵاویان كرده‌وه، به ئاشكرا مه‌به‌ستی خۆیان ده‌رخستووه به‌وه‌ی چاویان بڕیوه‌ته مووسڵ و كه‌ركووك.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم توركیا مافی رێككه‌وتنی 2 لایه‌نی و نێوده‌وڵه‌تی به‌كارده‌هێنێ. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ساڵی 1916 له ئه‌نكه‌را كاتێك كه‌ركووك و موسڵ ویلایه‌تێك بوون سه‌ر به توركیا و له ساڵی 1926 مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك له رێككه‌وتنی لۆزاندا ئه‌و 2 شاره‌ی خسته سه‌ر عێراق.
به‌ڵام ئه‌وكات توركیا چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بوو به ده‌ستبه‌رداربوون له‌و 2 شاره، كه یه‌كێكیان ده‌بوایه به‌شێك له داهاتی نه‌وتی مووسڵ بدرێته توركیا و دووه‌میش ده‌بوایه ئه‌و 2 شاره به ته‌واوی سه‌ر به عێراق بن و هیچ وڵاتێكی تر ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یاندراوه بێت، توركیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، كه‌واته رێككه‌وتنه‌كه‌ی لۆزان پێشێل كراوه، كه پێشێلیش كرا ئه‌وكات توركیا مووسڵ و كه‌ركووك ده‌خاته‌وه ژێر ركێفی خۆی، ئێستەش كە كەركووك دەخرێتە سەر كوردستان، مووسڵ دەمێنێتەوە و توركیا چاوی تێ بڕیوە.
ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ـی توركی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به جیدی باس له به‌كارهێنانی هێز كراوه بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ بخرێتەوە سه‌ر توركیا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری گۆڕینی نه‌خشه‌ی عێراقدا.
عه‌بدوڵڵا ئاغار شاره‌زای بواری سه‌ربازی توركیا، له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێن تی ڤی) ئاماژه‌ی دا، كه ره‌نگه توركیا داوای داهاتی نه‌وتی مووسڵ و كه‌ركووك بكات، ئه‌وه‌یش مافی خۆیه‌تی و به‌ر له رێككه‌وتنی لۆزان به‌شێكی داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا بووه.
bas news-