شارى عنه‌ له‌ ئه‌نبار له‌ ده‌ست داعش ڕزگار كرا

شارى عنه‌ له‌ ئه‌نبار له‌ ده‌ست داعش ڕزگار كرا
خانه‌ى میدیاى جه‌نگ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/ 9/ 2017 ڕای گه‌یاند، شارى (عنه‌) له‌ خۆرئاواى پارێزگاى ئه‌نبار، له‌ داعش پاك كرایه‌وه‌.


خانى میدیاى جه‌نگ، سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له‌سه‌ر زارى فه‌ریق ڕوكن عه‌بدلئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵڵا، جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ڕای گه‌یاند: "یه‌كه‌كانى سه‌ر به‌ ئۆپه‌راسیۆنى جه‌زیره‌ كه‌ له‌ فیرقه‌ى پیاده‌ى حه‌وت و لیواى پیاده‌ى 30 فیرقه‌ى هه‌شت و حه‌شدى عه‌شایه‌رى، توانییان شارى عنه‌ به‌ ته‌واوه‌تى له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بكه‌ن و ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان هه‌ڵبده‌ن".


جێی ئاماژه‌یه‌، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى و عه‌شایه‌رى، به‌ پشتیوانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى ناوچه‌كانى ئه‌نبار كردووه‌ و تائێستا توانراوه‌ عوكاشات و ڕه‌یحانه‌ ڕزگار بكه‌ن.
bas news-
Top