سەربازێكی فەرەنسی لەسەر سنووری سووریا و عێراق كوژرا

سەربازێكی فەرەنسی لەسەر سنووری سووریا و عێراق كوژرا
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكایەتی فەرەنسا هەواڵی كوژرانی سەربازێكی فەرەنسی لە ناوچەكانی سەر سنووری سووریا و عێراق راگەیاند، كە بەشداری یەكێ لە شەڕەكانی تیرۆریستانی كردووه.


بەگوێرەی رۆژنامەی (لۆ فیگارۆ)ی فەرەنسی، سەربازەكە سەر بە هێزێكی تایبەتی فەرەنسیە و بەیانی ئەمڕۆ لە شەڕێكی بەرگرییدا كوژراوە.


لەبارەی سەربازە كوژراوەكەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئاماژەی بە قوربانیدانی سەربازانی فەرەنسای دا لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا.


فەرەنسا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی شەڕەكە و ئەو هێزە نەداوە كە سەربازەكەیان كوشتووە.

وڵاتی فەرەنسا یەكێكە لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە بەشدارن لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا.
bas news-
Top