سەربازێكی فەرەنسی لەسەر سنووری سووریا و عێراق كوژرا
بەگوێرەی رۆژنامەی (لۆ فیگارۆ)ی فەرەنسی، سەربازەكە سەر بە هێزێكی تایبەتی فەرەنسیە و بەیانی ئەمڕۆ لە شەڕێكی بەرگرییدا كوژراوە.
لەبارەی سەربازە كوژراوەكەوە، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئاماژەی بە قوربانیدانی سەربازانی فەرەنسای دا لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا.
فەرەنسا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی شەڕەكە و ئەو هێزە نەداوە كە سەربازەكەیان كوشتووە.
وڵاتی فەرەنسا یەكێكە لە وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە بەشدارن لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا.
bas news-