دەیان چەکداری داعش هەوڵی هەڵاتن لە حەویجە دەدەن

دەیان چەکداری داعش هەوڵی هەڵاتن لە حەویجە دەدەن


دەیان چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵی هەڵاتن لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای شاری کەرکووک، دەدەن.



سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 21/9/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجەی راگەیاند.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، کاروانێکی دەیان چەکداریی داعش هەوڵی هەڵاتنیان داوە و روویان کردووەتەتە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.



فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەو کاروانەی داعشیان بە سەختی بۆردومان کردووە و زۆربەی چەکدارەکانی داعش کوژراون.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکیدا، داعش نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، نزیکەی نیوەی خاکی عێراقیان داگیر کرد.
bas news-
Top