فەرماندەیەکی عێراق لێدوانێک لەبارەی هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە

 فەرماندەیەکی عێراق لێدوانێک لەبارەی هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە
فەرماندەیەکی سوپای عێراق لێدوانێک لەبارەی هەماهەنگیی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 21/9/2017، عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە پرێس کۆنفرانسێک رایگەیاندووە، چەکدارە بیانی و عەرەبەکانی ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی حەویجە رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ هەروەها رایگەیاندووە، کە هەماهەنگیی سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک ”بەردەوامە".

سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 21/9/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجەی راگەیاند.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکیدا، داعش نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا، نزیکەی نیوەی خاکی عێراقیان داگیر کرد.










باسنيوز
Top