1300 ژن و منداڵی تیرۆریستە بیانییەكان بۆ سەربازگەیەكی مووسڵ دەگوازرێنەوە

1300 ژن و منداڵی تیرۆریستە بیانییەكان بۆ سەربازگەیەكی مووسڵ دەگوازرێنەوە
ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای كرد دەسەڵاتدارانی عێراق هەستاون بە گواستنەوەی 1300 ژن و منداڵی تیرۆریستە بیانییەكانی داعش بۆ سەربازگەیەك لە باكووری مووسڵ.


ئەو كەسانە كە بریتیین لە نزیكەی 500 ئافرەتی بیانی و نزیكەی 800 منداڵ، بۆ بنكەیەكی دەستبەسەركردن گوازراونەتەوە، بۆ ئەوەی لەژێر سەرپەرشتی هێزە ئەمنیە عێراقیەكاندا بمێننەوە، پێش ئەوەی رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكرێنەوە.


سەرچاوەكەی نەینەوا ئاماژەی بەوە داوە كە لەنێو ژنەكاندا هەڵگری رەگەزنامەی ئەورووپی و ئاسیایی و ئەمەریكی هەن، هەروەها 300 ژنیان رەگەزنامەی توركیایان هەیە.


پێشتر ژن و منداڵی تیرۆریستە بیانییەكان لە سەربازگەیەكی ئاوارەكان لە ناوچەی حەمام عەلیل (60 كیلۆمەتر باشووری مووسڵ) راگیرابوون، ئێستە بەهۆی گواستنەوەیان، ئەنجومەنی نەرویج بۆ پەنابەرانی عێراق داوای ئاشكراكردنی هۆكاری گواستنەوەی ئەو ژن و منداڵانەی لە حكوومەتی عێراقی كردووە.
bas news-
Top