والى داعش له‌ حه‌ویجه‌ كوژرا

والى داعش له‌ حه‌ویجه‌ كوژرا
له‌ گورزێكى ئاسمانیدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/ 9/ 2017 والى داعش له‌ حه‌ویجه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانده‌ عێراقییه‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌، كوژرا.


پێش ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى شارى حه‌ویجه‌، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌، والى داعش له‌ شارى حه‌ویجه‌ كوژرا.

والییه‌ كوژراوه‌كه‌ى داعش ناوى (حه‌سه‌ن وه‌لى به‌یاتی)یه‌ و نازناوى (ئه‌بو هه‌یسه‌م) بوو.


شارى حه‌ویجه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراوه‌، چه‌ند ڕۆژێكه‌ حكوومه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌م نزیكانه‌ ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى ئه‌و شاره‌ ده‌ست پێده‌كات.
bas news-
Top