په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت مووچه‌كه‌م به‌شم ناكات و مافى خۆمه دوو مووچه وه‌ربگرم
په‌رله‌مانتار ڕه‌حیم ده‌ڕاجى، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نیشتمانی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "مووچهكهمان به‌شمان ناكات و هیچ كام له په‌رله‌مانتاره‌كان ناتوانن به ته‌نها مووچه‌یه‌ك بژین".
له‌باره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه نووسینگه و باره‌گایان هه‌یه، گوتی: "، ئه‌وانه‌ى باره‌گا و نووسینگه‌یان هه‌یه، له‌ده‌ره‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن، مه‌حاڵه په‌رله‌مانتار بتوانێت به بێ پشتیوانى ده‌ره‌كى و ته‌نها به مووچه‌وه باره‌گا بكاته‌وه، یان ئه‌بێت گه‌نده‌ڵییه‌كى هه‌بێت".
ئاشكراشی كرد، كه خۆیشی هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى دیكه، نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه و گوتى: "نووسینگه‌كه‌م له مووچه‌ى خۆم كردووه‌ته‌وه و خه‌رجی بۆ دابین ده‌كه‌م".
هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌دا ئاشكراى ده‌كات، كه جگه له مووچه‌ى په‌رله‌مانتارى، هاوكات مووچه‌یه‌كی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت: "من مافى خۆمه دوو مووچه‌م هه‌بێت، چونكه من موجاهیدم و وڵاته‌كه‌م دروست ده‌كه‌مه‌وه".
باسنيوز