په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت مووچه‌كه‌م به‌شم ناكات و مافى خۆمه‌ دوو مووچه‌ وه‌ربگرم

په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت مووچه‌كه‌م به‌شم ناكات و مافى خۆمه‌ دوو مووچه‌ وه‌ربگرم
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى (لایه‌نه‌ شیعه‌كان) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانێت به‌ مووچه‌ى په‌رله‌مانتاری بژی، هه‌ر بۆیه‌ دوو مووچه‌ وه‌رده‌گرێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى باره‌گا و نووسینگه‌یان هه‌یه‌، یان گه‌نده‌ڵن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ پشتیوانیی ده‌كرێن.

په‌رله‌مانتار ڕه‌حیم ده‌ڕاجى، له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نیشتمانی، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: "مووچه‌كه‌مان به‌شمان ناكات و هیچ كام له‌ په‌رله‌مانتاره‌كان ناتوانن به‌ ته‌نها مووچه‌یه‌ك بژین".

له‌باره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه‌ نووسینگه‌ و باره‌گایان هه‌یه‌، گوتی: "، ئه‌وانه‌ى باره‌گا و نووسینگه‌یان هه‌یه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ پشتیوانیی ده‌كرێن، مه‌حاڵه‌ په‌رله‌مانتار بتوانێت به‌ بێ پشتیوانى ده‌ره‌كى و ته‌نها به‌ مووچه‌وه‌ باره‌گا بكاته‌وه‌، یان ئه‌بێت گه‌نده‌ڵییه‌كى هه‌بێت".

ئاشكراشی كرد، كه‌ خۆیشی هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى دیكه‌، نووسینگه‌یه‌كی هه‌یه‌ و گوتى: "نووسینگه‌كه‌م له‌ مووچه‌ى خۆم كردووه‌ته‌وه‌ و خه‌رجی بۆ دابین ده‌كه‌م".

هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌دا ئاشكراى ده‌كات، كه‌ جگه‌ له‌ مووچه‌ى په‌رله‌مانتارى، هاوكات مووچه‌یه‌كی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت: "من مافى خۆمه‌ دوو مووچه‌م هه‌بێت، چونكه‌ من موجاهیدم و وڵاته‌كه‌م دروست ده‌كه‌مه‌وه‌".











باسنيوز
Top