مەعسوم و جبووری باس لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن

مەعسوم و جبووری باس لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن
ئەمڕۆ دووشەممە فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق لەگەڵ سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و باسیان لە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دەرهاوێشتەكانی لەسەر بارودۆخی ناوچەكە كرد.


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، هەردوولا دووپاتیان لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هاریكاری نێوان لایەنە باڵاكانی دەوڵەتی عێراق كردەوە.


مەعسوم لە دیدارەكەدا ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە هەموو لایەك هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ هاندانی هەردوو لایەنی عێراقی و كوردستانی بۆ پشت بەستن بە دیالۆگی بنیاتنەرانە و دووركەوتنەوە لە نانەوەی گرژی، كە دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.


رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
bas news-
Top