به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عێراق مووچه‌ى چه‌كدارانى داعش خه‌رج ده‌كات

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عێراق مووچه‌ى چه‌كدارانى داعش خه‌رج ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (17/ 9/ 2017) ئاشكراى كرد، هه‌واڵگرى سه‌ربازیی توانیویه‌تى وتارخوێنى هه‌ینى سه‌ر به‌ (داعش) له‌ شارى هیت، ده‌ستگیر بكات.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ڕای گه‌یاند: "هێزه‌كانى سه‌ر به‌ هه‌واڵگرى سه‌ربازیی، توانییان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌لا (ساڵح عه‌بدوڵا جویر) یه‌كێك له‌ وتارخوێنانى داعش له‌ شاره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن".



سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ (مه‌لا ساڵح) پێشتر له‌ ناوه‌ندى نواعیرى سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى هیت، مامۆستا بووه‌، دواى هاتنى داعش بوو به‌ مه‌لا و وتارخوێن، ئه‌مڕۆش له‌كاتى پێشكه‌شكردنى داوایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مووچه‌كانى چه‌ند ساڵى ڕابردووى، له‌ په‌روه‌رده‌ى هێت ده‌ستگیر كرا.


سه‌رچاوه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ ده‌رگاى سكاڵا تۆماركرد له‌سه‌ر ئه‌و مه‌لایه‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئه‌و مه‌لایه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كدا، ده‌رده‌كه‌وێت.



هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى داعش، وه‌كو یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندییه‌كه‌ ده‌ستى به‌ده‌وامكردن كردووه‌ته‌وه‌، پێشتریش جگه‌له‌وه‌ى وتارخوێنبووه‌، هاوكات قازى شه‌رعی بووه‌ و فه‌رمانى كوشتنى زۆرێك له‌ بێتاوانانى ده‌ركردووه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كیش، په‌روه‌رده‌ى هیت بڕیارى داوه‌ به‌ خه‌رجكردنى مووچه‌ى ماوه‌ى ڕابردووى (ساڵح عه‌بدوڵا) كه‌ مامۆستا بووه‌.


bas news-
Top