داوای پێكەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق دەكرێ

داوای پێكەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق دەكرێ
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای پێكەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە یەك كاتدا كرد.


سەفا موسەوی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنەكە رایگەیاند حزبە سیاسییەكان دواكەوتوون لە پێكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.


موسەوی گوتی بەم هۆیەوە كۆمسیۆن بەڕێكەوتن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، كار لەسەر دیاریكردنی وادەیەكی تر دەكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە.


گوتیشی بۆ ئێستە باشترین بژاردە ئەوەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوابخرێ، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەماندا لە یەك كاتدا ئەنجام بدرێت.


ئەندامەكەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵا ئاماژەشی بەوە دا كە لە ڕێگەی تەكنیكیەوە، تێكەڵكردنی هەردوو هەڵبژاردنەكە كارێكی ئاسانە.
bas news-
Top