یەك هەزار و 260 مەدەنی لە شەڕی ڕزگاركردنەوەی مووسڵدا كوژراون

یەك هەزار و 260 مەدەنی لە شەڕی ڕزگاركردنەوەی مووسڵدا كوژراون
ئەمڕۆ یەكشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند كە لە میانی شەڕ و پێكدادانەكانی شاری مووسڵدا، یەك هەزار و 260 مەدەنی كوژراون.


عەبادی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشەیتد پرێس)، گوتی "لە میانی شەڕ و پێكدادانەکانی هێزەكانی سوپا و تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كە نۆ مانگی خایاند، لە نێوان 970 تا هەزار و 260 مەدەنی كوژراون".


گوتیشی "هێزە ئەمنییەكان هەموو هەوڵ و تواناکانیان لە پێناو پاراستنی گیانی خەڵكی مەدەنی لە مووسڵ خستبووەگەڕ و هەر لە بەر ئەوە، باجی قورسیان داوە".


حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی شەڕ و پێكدادانەكانی مووسڵ، هێزە ئەمنییەكانی راسپاردبوو لەوەی هەوڵ بدەن گیان و ماڵی خەڵكی مەدەنی بپارێزن.
bas news-
Top