سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌ندامێتى دوو په‌رله‌مانتارى ڕاگرت

 سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌ندامێتى دوو په‌رله‌مانتارى ڕاگرت
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاری دا، ئه‌ندامێتى دوو په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ى 6 ڕۆژ هه‌ڵبسپێرێت و لیژنه‌ى ڕێكخستن له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ببه‌ستێت.

ئه‌مڕۆ لە ئەنجامی مشتومڕ لەسەر یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق شەڕ و پێکدادان لەنێوان پەرلەمانتارانی عێراق ڕووی دا.

سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاری دا، ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتار فارس ئه‌لفارس و شرووق عه‌بایچی، بۆ ماوه‌ى 6 ڕۆژ ڕابگرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاری داوه‌، لیژنه‌ى ڕێكخستنى په‌رله‌مانیی له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ببه‌ستێت.

پێشتر ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: " ئەم داونیوەڕۆیە لە نێوان "محەمەد کەربولی و فارس ئەلفارس" دوو پەرلەمانتاری عێراق شەڕە بۆکس و شەڕە شەق ڕووی داوە و تا ئێستاش دۆخەکە ئارام نەکراوەتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوان پەرلەمانتاران بەهۆی مشتومڕ لەسەر بابەتی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕووی داوە".











باسنیوز
Top