په‌رله‌مانتارێك: ده‌ستوور رێگه‌ ده‌دا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه‌

په‌رله‌مانتارێك: ده‌ستوور رێگه‌ ده‌دا دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمان ئه‌سه‌دی دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌ستوورو یاسا رێگه‌ ده‌ده‌ن په‌رله‌مان به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ دوای یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی، هه‌ر تێه‌رِینێكیش به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌ دیاریكراوه‌دا زێده‌رِۆیی كردنه‌ به‌سه‌ر ده‌ستوورو یاسا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێستا هه‌موو لایه‌ك پێویستی به‌وه‌یه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنت و وتاره‌كانی یه‌كه‌مینی سه‌رده‌می نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه‌ ئه‌وكات ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ی ئایا ده‌كرێ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان زیاتر له‌ 15 رۆژ به‌كراوه‌یی بمێننه‌وه‌ دوای به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی؟
گوتیشی حكومه‌تی ئێستا ده‌توانێ په‌نا بباته‌ به‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه‌بوو یاسایه‌ك دابرِێژێ بۆ حالاَتی له‌ناكاوو پێویست.
ئه‌وشی روونكرده‌وه‌ په‌رله‌مانی ئێستا شه‌رعییه‌تی خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران سوێندی ده‌ستووریان خواردوو خاوه‌نی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاریشه‌ كه‌ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیكردنی پێسپێردراوه‌.
Top