میسان: سه‌رمایه‌دارێك له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی خۆ به‌خشانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیاله‌وه ته‌قینه‌وه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كانی رۆژانه، له بیر خه‌ڵكی ده‌باته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی شاره‌كه‌ی بكات و ئه‌و ناره‌حه‌تیانه‌ی رۆژانه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دادێ به‌تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌كان و كێشه‌ی بێ ئاوی و بێ كاره‌بایی و چه‌ندین كێشه‌و گرفتی دیكه، سه‌عدی وهه‌یب سه‌یهود كه سه‌رمایه‌دارێكی شاری میسانه‌و خاوه‌نی كۆمپانیای كه‌شتی ره‌بانه شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌ش به پارێزگای میسان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و شاشه‌یه‌وه خه‌ڵكی شاره‌كه به كۆمه‌ڵ به تایبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی رۆژانه و شه‌وان كارده‌كه‌ن و له كاتی به‌رِێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی جیهانی كه له باشووری ئه‌فریقیا به‌رِێوه ده‌چێت له بینینی ئه‌و یارییانه بێبه‌ش نه‌بن.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری میسان مه‌حه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌یهود كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی به شاره‌كه‌ی كردووه، گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌یه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه كارده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشی ناتوانن به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تییه‌وه یارییه‌كان له ماڵه‌وه ببینن له رێگه‌ی ئه‌و شاشه زه‌به‌لاحه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال بكه‌ن.
پارێزگاری میسان گوتیشی: شاشه‌كه له پشووی هاوین دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی مۆندیال به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی فیلم و بابه‌تی هۆشیاری كۆمه‌لاَیه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی مندالاَن سوودی لێوه‌ربگرن.
جێی باسه قه‌باره‌ی شاشه‌كه 270 به 270 یه‌و له ناو باخچه‌ی سه‌ندیباد له شه‌قامی دیجله دانراوه.