ئه‌و عێراقییانه‌ی به هۆی كرده‌وه توندوتیژه‌كان كه‌م ئه‌ندام بوونه ژماره‌یان ملیۆن و نیوێك ده‌بێت
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه به به‌رزی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامانی عێراقی ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك رێژه‌كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كان زیارتره.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه رایانگه‌یاند ئه‌و عێراقییانه‌ی ده‌ستێ یاخود قاچێك یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته‌یان له ده‌ستداوه ژماره‌یان له سه‌رووی ملیۆنێك و نیو كه‌س ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌ش روونده‌كه‌نه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به ده‌ستێك، یاخود قاچێكی ده‌ستكرده به ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بن.
جێی باسه به هۆی كرده‌وه توندوتیژه به‌رده‌وامه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژانه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێراق، رۆژانه چه‌ندین هاولاَتی ده‌كوژرێن و چه‌ندی دیكه‌ش بریندار ده‌بن و هه‌ندێكیشیان ئه‌ندامێك یاخود زیاتر له ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له ده‌ست ده‌ده‌ن.