حه‌یده‌ر مه‌لا: هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌بری چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان، ته‌نگژه‌ی نوێ دروست ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر مه‌لا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه له نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی پێكهێنراو وه‌كو گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی خۆیان راگه‌یاند، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كان، به‌ڵكو هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی نوێ و گه‌وره‌تر له‌وانه‌ی ئێستا عێراق به‌خۆوه‌ی ده‌بینێ.
مه‌لا له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: دانیشتنه‌كه پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان له ئاستی خواستی كوتله‌كان نه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وان وه‌كو لیستی ئه‌لعێراقییه خواستیان بوو له دانیشتنی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن نه‌ك به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه چونكه وا ده‌كات ئه‌و په‌رله‌مانه وه‌كو په‌رله‌مانه‌ی خولی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه نارِه‌زایی به‌رامبه‌ر درببرِدرێ .
جێی باسه دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ یپه‌رله‌مان له‌لایه‌ن فه‌ئاد مه‌عسوم سه‌رۆكایه‌تی كرا به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاربوو، دانیشتنه‌كانیشی به‌كراوه‌یی مایه‌وه تا پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.