كورِه هه‌رزه‌كارێكی عێراقی توانی ئامێرێكی ده‌ست نیشانكردنی رێژه‌ی شه‌كره له له‌شی مرۆڤ دروست بكات
كورِه هه‌رزه‌كارێكی عێراقی كه ته‌مه‌نی له چوارده ساڵ تێپه‌رِنه‌بووه، توانی داهێنانێكی ته‌كنه‌لۆژیای زانستی به‌سه‌ركه‌وتوویی دروست بكات.
زولفه‌قار حه‌سون له‌پۆلی دووه‌می ناوه‌ندییه توانی به‌هاوكاری مادی كه‌له‌لایه‌ن باوكی بۆی دابینكرابوو، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و كۆششی خۆی توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئامێرێكی نه‌خۆشی شه‌كره بۆ ده‌ست نیشانكردنی رێژه‌ی شه‌كره له له‌شی مرۆڤ دیاری بكات.
له‌مباره‌یه‌وه زولفه‌قار گوتی: ئه‌و داهێنانه‌ی كردوومه خزمه‌تێكه بۆ گه‌ل و حوكومه‌تی عێراق، كارێكم كردووه حكومه‌ت ده‌توانێ بێئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت هاورده بكات، ده‌توانێ پشتگیری من بكات و وه‌كو ئامێرێكی خۆماڵی له نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاربخرێ بۆ خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان.
له‌لای خۆشییه‌وه حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی زولفه‌قار كرد بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته.