جه‌عفه‌ری: له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی نیشتمانی و سه‌ركرده له ئیئتیلافی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ماوه‌ی دوو مانگی ده‌وێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت به ئاسانی كۆتایی نایا، به‌ڵكو پێویستی به دانووستانێكی دوور‌و درێژی نێوان كوتله‌كان هه‌یه.
سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی ئه‌وه‌شی خسته‌روو هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه پێكدێت له هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیكراو ده‌ست نیشان بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه‌شكرد تا ئێستا ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدكردنی نوری مالیكی، گوتیشی كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بن.
جه‌عفه‌ری داواشی له ئه‌ندامانی ئیئتیلافی نیشتمانی كرد په‌له بكه‌ن بۆ ده‌ست نیشانكردنی كاندیدی خۆیان، پێشبینی ئه‌وشیكرد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یدیكه پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بێته‌وه.