له‌كاتی سوێند خواردنی په‌رله‌مانتارانی كورد مالیكی به پێوه راوه‌ستا
له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌ماندا دوای ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك له سوێند خواردنی ده‌ستووری په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب كه به كۆمه‌ڵ سوێنیان خوارد، په‌رله‌مانتارانی كورد كه ژماره‌یان 57 په‌رله‌مانتاره، به‌زمانی كوردی سوێندی ده‌ستووریان خوارد.
سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم، له‌سه‌ر داوای خۆیان داوای له په‌رله‌مانتارانی كورد كرد كه زۆربه‌یان جلی كوردیان پۆشیبوو هه‌ڵَبستنه‌وه سوێندی ده‌ستووری بخۆن.
له‌كاتی رێورِه‌سمی سوێند خواردنی په‌رله‌مانتارانی كورد كه ژماره‌یان 57 په‌رله‌مانتاره، ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كانی دیكه‌ی كوتله‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یی و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی و تارق هاشمی و ته‌واوی سه‌رۆك كوتله سیاسییه‌كان به پێوه راوه‌ستان.
فوئاد مه‌عسوم به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاربوو دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی به ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی كرده‌وه .