راپۆرتێك: عێراق مه‌ترسیدارترین ولاَته له‌رووی ئه‌منییه‌وه
له‌دوا توێژینه‌وه‌و راپۆرتی خۆیدا په‌یمانگه‌ی ئابووری ئاشتی له ئوستورالیا دریخستووه عێراق له‌پله‌ی ژێره‌وه‌ی ولاَتانی سه‌قامگیری ئه‌منی دێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش راپۆرته‌كه پشتی به به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كانی ناو عێراق و خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان و ژماره‌ی زۆری په‌ناهه‌نده‌و ئاواره‌كان و گرژی و ئاڵۆزییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان عێراق و ولاَتانی دراوسێ و ناوچه‌كه به‌ستووه كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ وایكردووه عێراق بكه‌وێته خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و ولاَتانه‌ی ئاشتیان تێدا به‌رقه‌راره.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌كاتی ئێستادا عێراق مه‌ترسیدارترین ولاَته له‌رووی ئه‌منی له‌و كاته‌ی ولاَتی نیوزله‌ندا سه‌قامگیرترین ولاَته‌و ساڵی دووه‌میشه له‌و پله‌یه ماوه‌ته‌وه، پاشانیش هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ئایسله‌ندا، ژاپۆن، نه‌مسا، نه‌رویژ، ئێرله‌ندا، دانیمارك، لۆكسه‌مبۆرگ، فینله‌ندا، سوید دێن.
هاوكات ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ریزبه‌ندییه‌كه كه 149 ولاَتی له‌خۆگرتووه له پله‌ی 85 ه.مین، ولاَت دێت. هه‌روه‌ها له‌ولاَتانی عه‌ره‌بی ولاَتی قه‌ته‌ر له پله‌ی پازده‌هه‌م دێت كه ئه‌مه‌ش پله‌یه‌كی زۆر باسه بۆ سه‌قامگیری ئه‌و ولاَته عه‌ره‌بییه.
وه‌كو یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر توێژینه‌وه‌كه عه‌بدولحه‌لیم رهێمی وته‌بێژی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌توندی ره‌خنه‌ی له راپۆرته‌كه گرت و به‌راپۆرتێكی نا مه‌نتیقی و نا ئینسافی له‌قه‌ڵمدا، ناوبارو گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له عێراق به‌رده‌وامن به‌لاَم راپۆرته‌كه ره‌چاوی لایه‌ن ئیجابییه به‌ده‌ست هاتووه ئه‌منیه‌كانی نه‌كردووه.