تاڵه‌بانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی دیاریكرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو

تاڵه‌بانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی دیاریكرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی دیاریكرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو.

برِگه‌ی 76 ی ده‌ستوور رێگه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار ده‌دات گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان راسپێرىَ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها برِگه‌ی 3ى ماده‌ی 73رێگه‌ به‌سه‌رۆك كۆمار ده‌دا كاندیدێك رابسپێرىَ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و داوای لێده‌كات له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبێنێ ئه‌گه‌ر نه‌یشیتوانی ئه‌وكات ماوه‌ی مانگێكی له‌به‌رده‌م داده‌نێ بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی.

جێی باسه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو دادگای فیدرِاڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانی7ی ئازاری په‌سه‌ند كرد به‌پێی ده‌ستووریش ده‌بێ له‌ماوه‌ی 15رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ببه‌ستىَ.
Top