زێبارى: باش بوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غداو دیمه‌شق په‌یوه‌نده به هه‌نگاوى ئیجابیانه‌ى سوریا سه‌باره‌ت به داڵده‌دانى به‌عسییه‌كان
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هۆشیار زێبارى مه‌رجى باش بوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غداو دیمه‌شقى به‌هه‌نگاوى ئیجابى حكومه‌تى سوریا به‌سته‌وه بۆ رێگه‌گرتن له چالاكى گرووپه چه‌كدارى و به‌عسییه نیشته‌جێكانى عێراق له خاكى ولاَته‌كه‌ى.
له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقول ئه‌وسه‌ت ئه‌نجامیداوه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كان نێوان هه‌ردوو لایه‌نى عێراقى و سورى به‌رده‌وامه سه‌باره‌ت به پرسى بوونى گرووپ و كۆنه به‌عسییه راكردووه‌كانى نیشته‌جێى سوریا.
هۆكارى كێشانه‌وه‌ى باڵیۆزى عێراقى له دیمه‌شق بۆ رووداوه خوێناوییه یه‌ك له‌سه‌ر یه‌كه‌كانى چه‌ند مانگى رابردووى ناو عێراق گه‌رانده‌وه كه به‌به‌ڵگه‌ى سه‌لمێندراو به‌عسییه‌كانى نیشته‌جێى سوریا ئه‌نجامیان دابوو كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان عێراقى كوژران و بریندار بوون، گوتیشى هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان باش بوونه‌وه دووباره حكومه‌تى عێراق باڵیۆزى خۆى ره‌وانه‌ى دیمه‌شق ده‌كاته‌وه.
زێبارى رایگه‌یاند عێراق نایه‌وىَ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ولاَتانى دراوسىَ خراپ بێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوا له‌سوریا ده‌كات چیدیكه داڵده‌ى به‌عسییه راكردووه‌كان نه‌دات ،پێشبینى ئه‌وه‌یشى كرد دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ولاَت باش بێته‌وه.