وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق: ولاَتانى بیانى له رێگه‌ى سیخورِه‌كانیان له هه‌وڵى كارى تێكده‌رانه‌ن له عێراق
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى لیوا حسێن عه‌لى كه‌مال دووپاتیكرده‌وه دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق بوار ده‌ره‌خسێنىَ له‌به‌رده‌م هه‌واڵگرى ولاَتانى بیانى و سیخورِه‌كانیان بۆئه‌وه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا كاره تێكده‌رانه‌كانى خۆیان له عێراق جێبه‌جێبكه‌ن، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه هێزه‌كانى ئاسایشى عێراق له ئاماده‌باشى ته‌واودان له پێناو جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان به‌تایبه‌ت رێگه‌گرتن له روودانى هه‌ركاره‌ساتێك كه سیخورِه‌كانى ولاَتانى بیانى ده‌یانه‌وىَ له عێراق ئه‌نجامى بده‌ن.
كه‌مال ئاما
ژه‌ى به‌وه‌شدا ماوه‌یه‌كى به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى به‌رده‌ست كه‌وتوون ولاَتانى بیانى له‌رێگه‌ى سیخورِه‌كانیان له عێراق له هه‌وڵى دانانى پلانى تێكده‌رانه‌ن به‌تایبه‌ت ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد رێگه‌گرتن له به‌ئامانج گه‌یاندنى پلانى ئه‌و هه‌ولاَنه ته‌نیا به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ناكرىَ به‌ڵكو ده‌بىَ ته‌واوى ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و هاولاَتیانیش به ئه‌ركى خۆیان هه‌ڵبستن.