عێراقییه: فشاره سیاسییه‌كان بوونه‌ته هۆى دواكه‌وتنى ده‌رچوونى مه‌رسومى كۆمارى تایبه‌ت به به‌ستنى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو
له لێدوانێدا سه‌ركرده له لیستى ئه‌لعێراقییه فائیزه عوبێدى رایگه‌یاند فشاره سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌یرِه‌و ده‌كرىَ بووه‌ته هۆكارى دواكه‌وتنى ده‌رچوونى مه‌رسوومى كۆمارى بۆ بانگهێشتكردنى په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو بۆ به‌ستنى یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى.
عوبێدى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار پێویسته په‌له بكات له بانگهێشتكردنى سه‌رانى سیاسى و راسپاردنى لیستى ئه‌لعێراقییه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى زۆر هاته به‌رده‌م راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى ئه‌وه‌ى كىَ حكومه‌تى داهاتوو پێكدێنىَ.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد دادگاى فیدرِالىَ له‌برِیاره‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بگره هه‌ڵه‌یشى كرد و هه‌ندێك له‌برِیاره‌كانى روون نه‌بوون بۆ نموونه هه‌ردوو وشه‌ى (او - اما )ى به‌كارهێنابوو كه له‌رووى زمانه‌وانییه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان ئیعتیبارێكى تایبه‌تى هه‌یه.
جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه پرسى ریشه‌كێشكردنى به‌عس كه ئه‌ندامه‌كانى لیستى ئه‌لعێراقییه‌ى گرته‌وه هه‌روه‌ها لێدانى ئه‌منى ئه‌ندامانى ئه‌و لیسته‌و دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان هۆكاریدیكه بوون بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به ئلیسته‌كه‌یان نه‌درىَ وه‌كو مافى ده‌ستوورى خۆى حكومه‌ت پێكبێنىَ.