ئیئتیلافى نیشتمانى خۆى پێشیاوتره له ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران
له‌لێدوانێكدا سه‌ركرده له ئیئتیلافى نیشتمانى به‌ها ئه‌عره‌جى رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق به‌ته‌نیا له كاندیدى ئیئتیلافى نیشتمانى ده‌بێت .
هۆكاره‌كه‌یشى بۆ ئه‌وه گه‌رِانده‌وه كه كه ئیئتیلافى نیشتمانى ئه‌مرِۆ له گۆرِه‌پانى سیاسى سیمبولێكى گه‌وره‌یه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا ، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌و ئیئتیلافه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌تینى له‌گه‌ڵ ته‌واوى پێكهاته‌و لایه‌نه‌كان هه‌یه‌و خاوه‌نى سه‌نگى خۆیه‌تى له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانى دیكه‌ى پێكهاته جیاوازه‌كان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سه‌نگى ده‌وڵه‌تى یاسا كه خاوه‌نى متمانه‌یه‌كى زۆر نییه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى هێزو پێكهاته سیاسییه‌كان .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌وان له یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا تاكه كاندیدى خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى یاسا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن سه‌ركه‌وتووبن ئه‌و كات میكانیزمى ده‌ستوورى ده‌گرنه به‌ر بۆ ده‌نگدانه‌كه و كاندیدكردنى چه‌ند كه‌سێك و دواتریش ده‌ست ده‌كرىَ به‌ده‌نگدانى نهێنى .
شیاوى باسكردنه دوێنىَ سێشه‌ممه دادگاى فیدرِاڵى به‌فه‌رمى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 7 ى ئازارى په‌سه‌ند كرد واش پێده‌چىَ تاماوه‌ى 15 رۆژیدیكه په‌رله‌مانى هه‌ڵبژێردراو یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ببه‌ستىَ .