شرۆڤه‌كارێكى سیاسى: مالیكى له رێگه‌ى رازیكردنى كورد، و سه‌در، و ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى، ده‌یه‌وىَ پارێزگارى له پۆسته‌كه‌ى بكات
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ئیئتیلافى نیشتمانى رێككه‌وتنێكیان ئیمزاكرد به‌لاَم به‌هۆى ناكۆكى هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتنه‌كه تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه.
له‌لاى خۆیانه‌وه شرۆڤه‌كارانى سیاسى پێداگرى سه‌رۆكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا نورى مالیكى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى كه ده‌یه‌وىَ پۆسته‌كه دابه‌شبكات چه‌ند مه‌ترسییه‌كى لێده‌كه‌وێته‌وه.
شرۆڤه‌كارى سیاسى عێراقى ئیبراهیم سومێدعى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دابه‌شكردنى ئیداره‌ى دۆسییه‌ى ئه‌منى عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرو كاره‌ساتێكى دیكه ده‌بات به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى خۆى ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ماوه‌ى دیاریكراودا له كۆتایى ساڵى 2011 ، سومێدعى ئاماژه به‌وه‌شده‌كا كه مالیكى هه‌وڵده‌دا ئه‌نجوومه‌نى بالاَى ئیسلامى و ره‌وتى سه‌درو كورد رازی بكا له پێناو مانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى .
له لایه‌كى دیكه شرۆڤه‌كار له كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جۆست هیڵترمان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ململانێكان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى دانانى سه‌رۆك وه‌زیران درێژه‌ى ده‌بێت بۆ دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدرِاڵییه‌وه . ئه‌وكات ئه‌مه به‌رپرسیارییه‌تێكى دیكه ده‌خاته ئه‌ستۆى سه‌رانى سیاسى عێراقى بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به گرووپ و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كان نه‌ده‌ن ده‌رفه‌ت وه‌رگرن بۆ ئه‌نجام دانى مه‌رامه تێكده‌رانه‌كانیان ، چونكه ئه‌مه واده‌كات سه‌ر له‌نوىَ كوتله سیاسییه‌كان یه‌كترى تۆمه‌تبار بكه‌نه‌وه‌و جارێكى دیكه هه‌لى پێكهێنانى حكومه‌ت لاواز ده‌بێته‌وه‌و دوا ده‌كه‌وىَ .